
وۆردکامپی ویلایەتە یەکگرتووەکان 2026 — خوێندنەوە
سەکۆی بڵاوکردنەوەی سەرچاوە کراوە، هەڵبژاردەی ملیۆنان ماڵپەڕ لە سەرانسەری جیهان—لە دروستکەران و خاوەن کارە بچووکەکانەوە بۆ بازرگانییە گەورەکان.


هەر ماڵپەڕێکت دەوێت دروستی بکە لەگەڵ ئامڕازەکانی دیزاین و هێزی بڵۆکەکان. لە بنەڕەتەوە دەست پێ بکە یان ڕووکارێک هەڵبژێرە. سەرجەم وردەکارییەکان کڕیارخواز بکە—بە بێ کۆد.

ببینە ماڵپەڕەکەت لە کاتی ڕاستەقینەدا چۆن دەردەکەوێت، تەنانەت کاتی زیادکردن، دەستکاریکردن و ڕێکخستنەوەی ناوەڕۆکەکان—لەگەڵ چەندین تایبەتمەندیی بەهێزی دەستکاریکردن و بەڕێوەبردن.

وا لە ماڵپەڕەکەت بکە بەو شێوەیە کار بکات کە دەتەوێت. فرۆشگا، شیکاری، هەواڵ و تێهەڵکێشکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیاد بکە، کۆنترۆڵی تەواو لە ژێر دەستی خۆتدایە لەگەڵ پێوەکراوەکان.
وۆردپرێس 7.1 شێوازدانان و
دەستکاریکردن ئاسانتر دەکات
شێوازەکانی بڵۆک بە شێوەیەکی گونجێنەر لە سەرانسەری قەبارەکانی شاشە و دۆخەکانی کارلێکدا بەبێ (CSS) کڕیارخواز بکە. دەستکاریکەرێکی ڕەنگاڵەی ڕێکخراو کە ئامرازە گونجاوەکان دەخاتە پێشەوە و ناوەڕاستەوە، لە کاتێکدا ئێستا تێبینییەکان پشتیوانی لە دەقی دەوڵەمەند و ئاماژەکانی @ دەکەن. تووڵی بەڕێوەبەریش لە سەرانسەری دەستکاریکەری ماڵپەڕ و دەستکاریکەری بڵۆکدا لەگەڵتدا دەمێنێتەوە.

یەک سەکۆ، گەردوونێک لە ئەگەر
کۆکراوەیەک لە نموونەی ماڵپەڕەکان ببینە لە تەواوی جیهان، دروستکراون بە دیزاینی ناوازە، داهێنانی تەکنیکی و هێزی بێسنووری وۆردپرێس.









لە پشت تەکنۆلۆجیاکەوە چەندین خەڵک بەشداریی دەکەن و لە تەواوی جیهانەوە کۆبوونەتەوە. ئێمە بەردەوام بۆنەکان ڕێکدەخەین لەگەڵ هەلەکان بۆ فێربوونی زیاتر دەربارەی وۆردپرێس و دوایین تەکنۆلۆجیاکان، لەگەڵ شارەزاکان یەکتر بناسن و گەشە بە تواناکانت بدە.
ئێمە کۆبووینەتەوە لە ژێر ڕۆشناییی سەرچاوە کراوە، ئازادیی دروستکردن، نوێکاریی، هاوبەشیکردن بەبێ بەربەست. هەمووان بەخێربێن.

ئەگەر کارساز، گەشەپێدەری پێشکەوتوو، یان بڵۆگەری سەرەتاییت، یەک دنیا سەرچاوە و ئامڕازی فێربوون بەردەستن و ئامادەکراون بۆ تۆ. هەروەها، تەواوی کۆمەڵگەی وۆردپرێست لە پشتە.
دوایین هەواڵی وۆردپرێس
Wear the internet you make

سەرجەم ئەو شتانە بدۆزەرەوە کە پێویستتە بۆ دەستپێکردن، داگرتنی سەکۆکە، دۆزینەوەی خانەخوێ، زیاتریش—ئیتر یەکەم ماڵپەڕتە یان نەوەد و یەکەمین.